فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مووسڵ سوپاسی بارزانی و پێشمه‌رگه ده‌كات
عه‌بدولئه‌میر یارولڵا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، له نامه‌یه‌كی تایبه‌تدا، سوپاسی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رۆڵی پێشمه‌رگه و بارزانی له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ به‌رز ده‌نرخێنێت.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بارزانی كردووه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ستكه‌وتووه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كردووه كه له رێگه‌ی به‌كارهینانی خاكی كوردستانه‌وه توانیویانه شاری مووسڵ كۆنترۆڵ بكه‌ن و ده‌ڵێت، هاوكارییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگیی زۆریان هه‌بوو.
له نامه‌كه‌ی عه‌بدولئه‌میر یارولڵادا هاتووه" سوپاسی بێ پایانمان پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان و له سه‌رووی هه‌مویانه‌وه جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم ( به‌رێز / مه‌سعود بارزانی ) ده‌كه‌م ، هه‌ر وه‌ها به‌رێز وه‌زیری ناوخۆ وپێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت ( كه‌ریم شنگالی ) وبه‌رێزان فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كان به تایبه‌تی به‌رێز سیروان بارزانی وبه‌رێز فه‌ریق جه‌مال سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشمه‌رگه وسه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر وسه‌ربازانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و پاڵپشتییه‌ی پێشكه‌شی هێزه‌كانمانیان كرد كه به‌رێزیان ڕێگه‌یان پێداین له به‌كار هێنانی خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ جوولانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان بۆ ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی مووسڵ" .
شایانی باسه له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی خاكی هه‌رێمی كوردستان هێزه عیراقییه‌كان توانیان بگه‌نه مووسڵ وئازادی بكه‌ن پاش ئه‌وه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پاشه‌كشێیان لێیكرد.
bas news-
