گوته‌بێژی حكوومه‌ت هه‌واڵێك به‌درۆ ده‌خاته‌وه
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (سەفین دزەیی) بۆ پێگەی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هه‌ندێك له ده‌زگا نابه‌رپرسه‌كانی ڕاگه‌یاندن هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارییان بڵاوكردووه‌ته‌وه گوایه به هۆكاری سیاسی له توركیاوه ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا گیراوه و ڕێگری لێكراوه بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه دروستكراو و چه‌واشه‌كارییه و له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی نێوان بانكی نێره‌ر و بانكی وه‌رگر چه‌ند ڕۆژێك پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره په‌كی كه‌وتبوو، به‌ڵام له كۆتاییدا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا و ئێستا پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت له نێوان هه‌ردوو بانكه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
kdp-
