وەزارەتی دارایی بڕیارێک لەبارەی دەرچووانی پەیمانگەکانی راھێنان و گەشەپێدان دەرکرد

 وەزارەتی دارایی بڕیارێک لەبارەی دەرچووانی پەیمانگەکانی راھێنان و گەشەپێدان دەرکرد
وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان، بڕیارێکی تایبەت لەبارەی دەرچووانی پەیمانگەکانی دەرچووانی پەیمانگەکانی راھێنان و گەشەپێدان دەرکرد، کە ھاوشێوەی بڕوانامەی بەکالریۆس، ئیمتیازات وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دوێنی یەکشەممە 16/7/2017 بە نووسراوی فەرمی، ژمارە 9/7/8982 وەڵامی وەزارەتی پەروەردەی داوەتەوە، بە خەرجکردنی گشت ئیمتیازاتەکانی بەکالریۆس، بۆ دەرچووانی پەیمانگەکانی راھێنان و گەشەپێدان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

لە نووسراوەکە ئەوە خراوەتەڕوو: "دەرچووانی پەیمانگای ڕاھێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی (ھەولێر، دھۆک، سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان) دوای دەرچوونیان لە پەیمانگە، ماف و ئیمتیازاتی بە کالریۆس وەردەگرن کە بریتییە لە خەرجکردنی (45%)ی بڕوانامەی بەکەلۆریۆس لە رووی دارایی و کارگیری، بەمەرجێک لە چوارچێوەی وەزارەتی پەروەردە دەرنەچێت".

لە نووسراوەکە کە واژۆی رابەر سدیقی، بریکاری وەزارەتی بە وەکالەتی لەسەرە، ئەوەش ھاتووە: "لە کاتی گواستنەوەیان بۆ سەر وەزارەتێکی تر ئەو ماف و ئیمتیازانە وەرناگرێت، ھاوکات ھەڵگرانی ئەم بڕوانامەیەش ناتوانن درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن".









باسنیوز
Top