نێچیرڤان بارزانی و كونسووڵی به‌ریتانیا پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و بەریتانیایان تاوتوێ کرد
له دیدارێكدا مارتن وار، کونسووڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان سوپاسی ئه‌و پێشوازی و پشتگیرییه گه‌رمه‌ی كرد كه له‌لایه‌ن داموده‌ز‌گاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لێی كراوه و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم و كونسووڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.
نه‌به‌ردی و چاونه‌ترسیی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشی له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا و پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆری، به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری سه‌ربازیدا دووپات كرده‌وه.
هاوکات هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ مارتی وار، له ئه‌ركه نوێیەكه‌یدا خواست و پشتگیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌تی به‌ریتانیای كرد بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی له بواره‌كانی سه‌ربازی و مرۆیی‌دا پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات و جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌مباره‌یه‌وه به‌ریتانیا ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی هاندانی كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت به شێوه‌یه‌ك هه‌رێم بكه‌نه بنكه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌كانیان له سه‌رتاسه‌ری عیراق.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، سەرۆکوەزیران ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان لە ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ به‌غدا نیشان دا و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی به‌ریتانیای به گرنگ زانی.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به بارودۆخی ناوچه‌كه و دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش له مووسڵ، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
باسنيوز
