لە گەرمیان 150 ماتۆرسکیل لەناو بران
ئەمڕۆ دووشەممە 17/7/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "دوای سکاڵای زۆری ھاووڵاتییان لەسەر زۆربوونی ماتۆرسکیلی بێ ژمارە و بێ سەرەتا و بێزارارکردنی ھاووڵاتییان، ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی بەرێوەبەر و ئەفسەرانی بارەگا، 150 ماتۆرسکیل لەناو بران".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە: "ئەمە لە دوای ئەوە دێت، کە چەندین جار داوا لە خاوەنەکانیان کراوە بەشێوەی یاسایی ماتۆرسکیلەکانیان وەرگرن و مامەڵەی یاسایی بۆ وەرگرتنی تابلۆ، بۆ بکەن، ئەوەی پێویستە ھاتوچۆ بە ڕوونی دەیڵێت، کە ئەم ماتۆرسکیلانە ھی کاسبکار نین، بەڵکوو لەلایەن مەفرەزەکانەوە لە گەنج و ھەرزەکار و لە کاتی ئەنجامدانی سەرپێچی، زۆرینەیان لەسەر سکاڵای ھاوولاتییان دەستیان بەسەردا گیراوە".
باسنيوز
