لە گەرمیان 150 ماتۆرسکیل لەناو بران

 لە گەرمیان 150 ماتۆرسکیل لەناو بران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە 150 ماتۆرسکیل لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لەناو براون.

ئەمڕۆ دووشەممە 17/7/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "دوای سکاڵای زۆری ھاووڵاتییان لەسەر زۆربوونی ماتۆرسکیلی بێ ژمارە و بێ سەرەتا و بێزارارکردنی ھاووڵاتییان، ئەمڕۆ دووشەممە بە ‌ئامادەبوونی بەرێوەبەر و ئەفسەرانی بارەگا، 150 ماتۆرسکیل لەناو بران".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە: "ئەمە لە دوای ئەوە دێت، کە چەندین جار داوا لە خاوەنەکانیان کراوە بەشێوەی یاسایی ماتۆرسکیلەکانیان وەرگرن و مامەڵەی یاسایی بۆ وەرگرتنی تابلۆ، بۆ بکەن، ئەوەی پێویستە ھاتوچۆ بە ڕوونی دەیڵێت، کە ئەم ماتۆرسکیلانە ھی کاسبکار نین، بەڵکوو لەلایەن مەفرەزەکانەوە لە گەنج و ھەرزەکار و لە کاتی ئەنجامدانی سەرپێچی، زۆرینەیان لەسەر سکاڵای ھاوولاتییان دەستیان بەسەردا گیراوە"‌.











باسنيوز
Top