بیرمەندێکی فەرەنسی: لەدایکبوونی کوردستانی سەربەخۆ هۆکاری ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکەیە
ئەو نووسەرە فەرەنسییە بابەتەکەیدا دەڵێت "لە ڕوانگەی ئەورووپییەکانەوە، هەرێمی کوردستان وەک (نەتەوە – دەوڵەت)ێک ڕاستەقینە خاوەنی ڕەسەنایەتییە و کوردستان هەڵگری بنەمای کولتووریی قووڵە کە لەسەر بنەمای دیموکراسی دامەزراوە و ڕێ لە ئازادی و یەکسانیی ژنان و پیاوان و پێکەوەژیانی ئایین و کەمایەتییەکان دەگرێت و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ئەم پرسانەی لە دامەزراوە فەرمی و دیموکراتیکەکاندا بە کردەوە جێبەجێ کردووە.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا لەبارەی عێراقەوە دەڵێت "وڵاتی عێراق بەرهەمی سەردەمی داگیرکاری و شەڕەکانی یەکەمی جیهانییە لە ڕوانگەی ئەورووپییەکانەوە حکوومەتێکی لەرزۆک و دەسکردە.
لە درێژەدا جەخت دەکاتەوە "هیچ گومانی تێدا نییە ک لەدایکبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان و ئازاد و بەهێز، دەتوانێ لە سەقامگیری و ئاشتیی ناوچەکەدا ڕۆڵی کارا بگێڕێت."
بێرنارد هێنری لێڤی، لە بەشێکی دیکەی بابەتەکەیدا باسی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و دەنووسێت "لەڕاستیدا پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگەکانی ئۆکتۆبەر و نۆڤەمبەردا لە دەروازەکانی مووسڵ و لە شەڕی دژی داعشدا کارێکی زۆر گرنگیان کردووە و لە ماوەی ئەم ساڵانەدا تاقانە هێزی زەمینیی بوون کە توانیان لە بەرانبەر داعشدا بجەنگن، هەروەک بەریتانیا لە شەڕی دووەمی جیهانیدا هەتا ساڵی 1941 بەتەنیا لە بەرانبەرلە حاڵیکدا لە مانگی ئووتی 2014 هێزەکانی عێراقی مووسڵیان بەجێ هێشت و ڕادەستی داعشیان کرد و لە بەرانبەر ئەو هێرشەدا هیچ بەرەنگارییەکیان نەکرد، بەڵام ئەوە شۆڕشگێڕانی پێشمەرگەی کورد بوون کەلە ماوەی دوو ساڵدا بەرگرییان لە پێشڕەوییەکان داعش لە دەوروبەری مووسڵ و ناوچەکانی کوردستان کرد و سەدان کیلۆمتریان لە ژێر دەسەڵاتی داعش ڕزگار کردووە".
لە درێژەدا دەنووسێت "ڕۆژی 25ی سیپتەمبەر داهاتووی کورد لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەری ئیدارەی هەرێم لەسەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ کە زیاتر لە یەک سەدە لەمەوبەر بەڵێنییان پێ درابوو، یەکلایی دەبێت".
لە بەشێکی دیکەدا دەنووسێت "لە حاڵێکدا کە گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان بڕیاران داوە لە ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەشداری دەکەن، وڵاتانی جیهانیش بە جۆرێک ڕووبەڕووی ئەم پرسیارە بوونەتەوە، ئایا دەبێ وەک ئەنقەرە، تاران و مسکۆ بە چاوی گومانەوە بڕواننە ئەم ڕیفراندۆمە و هەوڵ بدەن ئەم بابە وا بدەنە گوێی خەڵکی دونیادا کە پرسی ڕیفراندۆمی کوردستان دەبێتە هۆی کێشە و ئاڵۆزیی ناوچەکە؟"
باسنيوز
