لوڕستان.. سێ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دران

لوڕستان.. سێ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دران


لە درێژەی ڕەوتی بەڕێوەچوونی سزای سێدارەی هاووڵاتیان لە گرتووخانەکانی ئێران، حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای لوڕستان بەڕێوە چوو.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە 2017/7/15 حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کوردی لە گرتووخانەی "پاریسلۆن"ی شاری خوڕەم‌ئاوا، ناوەندی پارێزگای لوڕستان لەسێدارە دران.



ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە شێوەی خوارەوە راگەیەندراوە:



ئەمیر خوڕم‌ئابادی خەڵکی "نوورئاوا، نەجمەدین سەفی‌پوور خەڵکی نوورئاوا، محەممەد زێودار" خەڵکیش شاری زێوداری پارێزگای لوڕستان.



ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادە سڕکەرەکان حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

bas news-
Top