گەرمیان.. پۆلیس لەبارەی دامەزراندنەوە ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

گەرمیان.. پۆلیس لەبارەی دامەزراندنەوە ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ڕای دەگەیەنێت کە ھیچ مامەڵەیەکی دامەزراندن لە بەڕێوەبەرایەتییەکان جێبەجێ ناکرێت و لە ئەگەری دامەزراندنیشدا ئەولەوییەت بەو کەسانە دەدرێت کە ساڵانی 2011 و 2012 و 2013 فۆرمی دامەزراندنیان پڕکردووەتەوە.



عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ڕاگەیاند: "سەرجەم ھاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە لەئێستا ھیچ مامەڵەیەکی دامەزراندن لە بەڕێوەبەرایەتیمان جێبەجێ ناکرێت و ھەموو ئەو کەسانەشی ڕۆژانە بۆ ئەو مەبەستە سەردانمان دەکەن یان نامە بۆ پەیجەکەمان دەنێرن، ئاگاداریان دەکەینەوە کە لە ئێستا 600 مامەڵەی دامەزراندنی ساڵانی 2011 و 2012 و 2013 ی ھاووڵاتییانمان لایە و لەکاتی دامەزراندندا ئەو کەسانە ئەولەوییەتیان پێ دەدرێت".



گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ئێستا ھیچ مامەڵەیەکی دامەزراندن لای ئێمە نییە و ھەرکات فەرمانمان بۆ ھات و دامەزراندن کرایەوە، ڕێنماییەکان بۆ ھاووڵاتییان بڵاو دەکەینەوە".

bas news-
Top