كوردانى فه‌یلی له سلێمانییه‌وه: میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه له فه‌یلییه‌كان ده‌كات
ڕێكخراوێكى كوردانى فه‌یلى له پارێزگاى سلێمانى، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 16/ 7/ 2017) جه‌ختى كرده‌وه، كوردى فه‌یلى له به‌غدادى پایته‌ختى عێراق ماوه‌یه‌كه به به‌رده‌وامى به‌هۆى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمه‌وه، له‌لایه‌ن میلیشیاى (عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق)ـه‌وه ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه.
ئه‌سرا فه‌یلی، ئه‌ندامى باڵاى ڕێكخراوه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى باڵاى ڕێكخراوه‌كه له سلێمانى به‌ستى، ڕای گه‌یاند :" كوردانى فه‌یلی له به‌غدا به ئاشكرا له‌سه‌ر كاره‌كانیان، له فه‌رمانگه حكوومییه‌كان و له شوێنه گشتییه‌كان ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه و پێیانڕاده‌گه‌یه‌نن، كه ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیاندا ده‌گرن و له به‌غداش ده‌ریان ده‌كه‌ن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه میلیشیاى (عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق) به‌سه‌ركردایه‌تى قه‌یس خزعهلى، نزیك له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، به شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له كوردانى فه‌یلى ده‌كات، گوتیشی :" به‌م دوواییانه سێ گه‌نجى فه‌یلى كوژران و به به‌رده‌وامیش هه‌ڕه‌شه ده‌كرێت".
ئه‌و چالاكوانه فه‌یلییه، گوتیشی :" سه‌عد موته‌ڵه‌بى، سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، هه‌ستى به هه‌ڵه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى كرد و گوتى مه‌به‌ستم له كوردانى فه‌یلی نییه. به‌ڵام ئێمه به‌وانى ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه ئێمه كوردین و جیاوازیمان له كورد نییه، ڕازیش نابین جیاوازى بخه‌نه نێوانمانه‌وه".
bas news-
