مووسل.. سێ رفێندراوی کوردی ئێزدی رزگار کران
ئەمڕۆ یەکشەممە، سێ رفێندراوی کوردی ئێ.دی لە شاری مووسڵ رزگار کران و یەکێکیان کوڕێکی تەمەن 12 ساڵە.
بەرەکات شەمۆ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، راگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 16/7/2017 مێرمنداڵێکی تەمەن 12 ساڵان بەناوی عیماد کلو تەمۆ، لەگەڵ بەناوەکانی نازدار، تەمەن ھەشت ساڵ و ساریەی تەمەن شەش ساڵ، لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار کران، ئێستا لە شاری مووسڵن و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن، پاش کەمێکی دیکە رەوانی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدی دەکرێنەوە، تاکو بگەنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان".
ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای مووسل، ئەوەشی خستەڕوو: "عیماد ئێستا لە نەخۆشخانەی نابلوسی شاری مووسڵ، چونکە باری تەندروستی باش نییە، کچە شەش ساڵانەکەش بەجوانی ناتوانێ قسە بکات و زمانی کوردی لەبیر کردییە، چونکە ئەوکاتی رفێندرا، تەمەنی سێ ساڵان بووە ئەوکاتەی رفێندراوە".
bas news-
