سلێمانی.. نزیکەی 4 ھەزار ماڵ و شوێنی گشتی لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو سزادراون

سلێمانی.. نزیکەی 4 ھەزار ماڵ و شوێنی گشتی لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو سزادراون


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاشکرای دەکات کە لەسەر بەفیڕۆدانی ئاوی خواردنەوە لەماوەی شەش مانگدا، نزیکەی 4 ھەزار ماڵ و شوێنی گشتی لە سنووری شاری سلێمانی سزادراون و ئاگادار کراونەتەوە.



ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی،ڕاگەیاند: "لەو شەش مانگەی ئەمساڵدا 3 ھەزار و ٧٤٥ ماڵ، دوکان و شوێنی گشتی لەسەر بەفێڕۆدانی ئاو سزا دراون یان ئاگادار کراونەتەوە، ھاوکات بەھۆی بەفێڕۆدانی ئاوەوە ٢٤ ملیۆن و ٨٩١ ھەزار دینار ھاووڵاتییان غەرامە کراون".



گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو: "ھاوکات بەشێوەیەکی کاتی و بەھۆی نەبەستنی تەوافەی ئاو و بەفێڕۆدانەوە، ئاوی ھەزار و ٣٣٨ ھاوبەش بڕدراوە و ٢٩٢ ھاوبەشی نایاسایی ئاویان بڕدراون".
bas news-
Top