لە دەرەوەی وڵات گەورەترین ڕێپێوان بۆ پشتیوانیی ڕیفراندۆم بەڕێوە دەچێت

 لە دەرەوەی وڵات گەورەترین ڕێپێوان بۆ پشتیوانیی ڕیفراندۆم بەڕێوە دەچێت
لە دەرەوەی وڵات ئامادەکاری بۆ گەورەترین رێپێوان بۆ پشتیوانی لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بریارە پەیامێک بگەیەندرێتە نەتەوە یەکگرتووە و سەرۆکی ئەمریکا.

سیروان هەڵەبجەیی، یەکێک لە چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ئەورووپا گوتی: "بڕیارە لە کۆتایی مانگی هەشتدا گەورەترین ڕێپێوان لە ئەڵمانیا ئەنجام بدەین و چاوەڕوانی هاتنی زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس دەکەین و لە ئێستاوە ئامادەکاری کراوە داواشمان کردووە لۆگۆ و دروشمی تایبەت بە ریفراندۆم ئامادە بکرێت بۆ ئەو ڕۆژە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەریمی کوردستان لە یەکیتیی ئەورووپا قسە دەکەین بۆ ئەوی یادداشتیک لەو بارەوە بدرێتە یەکێتیی ئەورووپا و سەرۆکی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان".

دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا گوتی: "ئاگادارین ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بەنیازن لە کۆتایی مانگی هەشتدا رێپێوان بکەن و وەک باس کراوە لە سەرووی ٢٠ هەزار کەس لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا بە ڕێپێوان پشتیوانی لە ڕیفراندۆم دەکە".












باسنیوز
Top