دلاوەر ئاژگەیی: ڕێکارێک دیاری دەکەین هەتا یەکێتیی ئەورووپا چاودێریی ڕیفراندۆمی کوردستان بکات

 دلاوەر ئاژگەیی: ڕێکارێک دیاری دەکەین هەتا یەکێتیی ئەورووپا چاودێریی ڕیفراندۆمی کوردستان بکات
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا ئاماژە بەوە دەکات سەردانی بارزانی بۆ دەرەوەی وڵات ئامانجی خۆی پێکاوە و ئامادەکاری بۆ دیاریکرنی چاودێرانی ڕیفراندۆم دەکرێت.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی لە یەکێتیی ئەورووپا گوتی: "ئامانجی سەردانی بارزانی بۆ برۆکسل ئەوە بوو بەرچاوڕوونی بداتە حکوومەتی بەلجیکا و پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر پرسی ریفراندۆم، و داوای پشتگیری و پشتویانیان لێ بکات و ئەوانیش رایان گەیاندووە "ئەوە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستانە، خەڵکی کوردستان مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و دەبێ رێز لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان بگیرێت، ئەوان گوتیشیان ئامادەین بۆ ناردنی چاودێر بۆ پرسی ریفراندۆم، بۆیە سەردانی بارزانی و شاندی یاوەری ئەو ئامانجەی پێکاوە".

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا گوتیشی: "لە ئێستاوە کار دەکەین بۆ ئەوەی شێوە و میکانیزیمی ئەو چاودێرانە لە کوردستان رێک بخەین، چونکە دەبێ بە شێوەیەک بێن کە پێشوەختە ئامادەکارییان بۆ کرابێت".

ئاژگەیی ئەوەشی خستەڕوو "شاندەکە سەردانی پایتەختی چەند وڵاتێکی دیکەش دەکەن."

دەشڵێت: "جیا لە پشتیوانی بۆ ڕیفراندۆم، هەندێک لایەن لە دەرەوە بە بارزانیان گوتووە پشتیوانی سەربەخۆیی کوردستان دەکەین".








باسنیوز
Top