د. عەرەفات کەرەم سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی : پارتی دوو مەرجی بە لایەنە سیاسییەکانی عێراق داوە
د. عەرەفات کەرەم ستونی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق،ڕاگەیاند: پارتی دوو مەرجی ھەیە بۆ بەشداریکردن لە خولی داھاتووی پەرلەمان و حکوومەتی عێراق، یەکەم دەبێت سیستەمی یاسایی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق بگۆڕێت“. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ناکرێت لە کوردستاندا کەسێک 14 ھەزار دەنگ بھێنێت، ئینجا بتوانێت بچێتە پەرلەمان، کەچی ”لە باشووری عێراق خەڵکانێک بە 400 دەنگەوە ببنە پەرلەمانتار“.
عەرەفات کەرەم ئاشکرای کرد: ”ئێمە داوای سیستەمی یەک بازنەیی دەکەین، مەرجی دووەم“. باسیشی لە مەرجی دووەمیان کرد و گوتی: ”ئەگەر زۆرینەی سیاسی لە عێراق پەسەند کرا، ئەوە پارتی لە ھەڵبژاردن و حکوومەتی عێراق بەشداری ناکات و دەکشێتەوە و ھەردوو مەرجەکەشمان داوەتە بەغدا"
باسنیوز
