پێنجوین.. یاریگایەک سووتا
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بەھۆکارێکی نادیار، بەشێکی زۆری یاریگای یانەی وەرزشی پێنجوێن سووتا و بەو ھۆیەشەوە، زیانێکی زۆری مادی بەرکەوت.
تەھا محەمەد، لە بەڕێوەبەرایەتیی بنکەی بەرگری شارستانیی پێنجوێن، راگەیاند: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 15/7/2017 لەلایەن بەرپرسانی یانەی وەرزشی پێنجوێنەوە، لەرووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ئاگادارکراینەوە، ئێمەش کاتێک چووینە شوێنی رووداوەکە، بینیمان کە بەشی سەرەوەی یاریگاکە بەتەواوی ژوورەکانییەوە سووتاوە و زیانێکی زۆری مادی بەر کەوتووە".
گوتیشی: "ھێشتا ھۆکارەکە دیار نییە و سکاڵایی یاساییمان لەبنکەی پۆلیسی پێنجوێن تۆمار کردووە و چاوەرێین بزانین ئەنجامەکەی بەکوێ دەگات".
سۆران کەریم، ئەندامی یانەی وەرزشی پێنجوێن، ئاشکرای کرد: "پێشتر ئەو یاریگایە چەند جارێک تووشی شکاندن و دزینی کەلوپەلەکانی بۆتەوە، چەندین جاریش سکاڵامان تۆمارکردووە، بەڵام بەداخەوە رێوشوێنی پێویست نەگیراوەتەبەر".
ئەو ئەندامەی یانەی وەرزشی پێنجوێن، ئەوەشی روون کردەوە: " ئەو یارگایە موڵکی گشتییە و ھیوادارین لایەنە پەیوەندارەکان ھەموو ھەوڵێک بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی ئەم کارە قێزەونەیان کردووە بدەن".
bas news-
