نوێنەری توركمانەكان: لە كوردستانی سەربەخۆدا مافی پێكھاتەكان و ئایینەكان دابین دەكرێت
(محەممەد ئیلخانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند، "لە سەردانەكەماندا بۆ یەكێتیی ئەورووپا، ئەوەی زۆر جێی دڵخۆشیی ئێمە بوو، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە ھەموو كۆبوونەوەكاندا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانەدا، زۆر باسی توركمان، كلدوئاشوری و پێكھاتەكانی دیكەی دەكرد و باسی ئەو زوڵم و زۆردارییەی دەكرد كە لە زەمانی بەعسەوە تا ئێستا لەو پێكھاتانە كراوە، جگە لەوەیش جەختیشی دەكردەوە كە حكوومەتی عێراق ھیچ مافێكی ئەوانەی نەداوە".
(ئیلخانی) گوتیشی، "ئێمە وەكو پێكھاتەكان زۆر خۆشحاڵ بووین بەو هەڵوێستەی ھەرێم و سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان، چونكە لە كوردستانی سەربەخۆدا مافی پێكھاتەكان و ئایینەكانی دیكە دابین دەكرێت".
نوێنەری توركمانەكان دهشڵێ، "سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بە جۆرێك بەرگری لە مافی پێكھاتەكان دەكرد كە لە ھەندێك شوێن باسی ستەمكردنی لە توركمانەكان و مەسیحی و ئێزدییەكان دەكرد، كە حیزبە توركمانەكان و پێكھاتەكانی دیكە بەو جۆرە زانیارییان نییە كە چۆن و لە كوێ ئەو زوڵمەیان لێ كراوە، ئینجا لە سەرەتای دروستبوونی عێراقەوە تاوەكو ئێستا".
kdp-
