فەرید ئەسەسەر: پێویستە تا دواھەناسە کار بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆم بکەین

 فەرید ئەسەسەر: پێویستە تا دواھەناسە کار بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆم بکەین
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە لەناو یەکێتی یەک جۆر قسەکردن لەسەر پرسی ڕیفراندرم ھەیە، ئەویش ئەوەیە کە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی جەخت لە پرسی ڕیفراندۆم دەکاتەوە و ھیچ کەسێک بیروبۆچونی خراپی لەسەر ڕێفراندۆم نییە.

فەرید ئەسەسەرد: ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی، لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: "یەکێتی ھەمیشە پشتگیری لە پرسە نیشتمانییەکان کردووە، ئەگەر ئێمە سەیری لۆگۆکەی یەکێتی بکەین، لەمێژە داوای مافی چارەی خۆنووسینی کردووە، بۆیە لەگەڵ ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم داین، بەڵام پێویستە بەستەڵەکی تووڕەی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکان بتوێتەوە و پەڕلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە، بۆئەوەی دەنگی ڕیفراندۆم زیاتر بەھێز بێت".

ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی، جەختی لەوەش کردەوە: "لەناو یەکێتی، یەک جۆر قسەکردن لەسەر ڕیفراندۆم دەکرێت، ئەویش ئەوەیە کە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی، جەخت لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەکەنەوە و لە نەخشە ڕێگاکەدا پێداگیری لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کراوە".

فەرید ئەسەسەرد، گوتیشی: "ڕیفراندۆم پڕۆسەیەکە ھاتوەتە پێشەوە، دەبێت تا دواھەناسە کار بۆ سەرخستنی بکەین، ئەگەر زانیشمان سەرکەووتو نابێت، دەبێت بیر لەشتی دیکە بکەینەوە".












باسنیوز
Top