نوێنەری یەکگرتوو لە کۆمیتەی باڵای ڕیفراندۆم: پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم شاندی هەرێم ناچێتە بەغدا

 نوێنەری یەکگرتوو لە کۆمیتەی باڵای ڕیفراندۆم: پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم شاندی هەرێم ناچێتە بەغدا
ئەندامێکی شاندی باڵای ھەرێمی کوردستان بۆ ئەورووپا ڕای گەیاند، وڵاتانی ئەورووپا لەسەر کۆمەڵێک پەیماننامەی نێودەوڵەتی ڕێککەوتوون، ھەر پرۆسەیەک بەو ڕێکارانەدا بڕوات کە لە پەیماننامەکاندا هاتووە، دژی نابن.

محەمەد ھاودیانی، ئەندامی شاندی باڵای ڕیفراندۆم بۆ ئەورووپا، ڕایگەیاند: "سەردانیکردنی شاندەکان بۆ بەغدا و وڵاتانی ھەرێمی و عەرەبی، پەیوەستە بە کۆمیتەی باڵای ڕیفراندۆمەوە، ھەروەھا لە دانیشتنی داھاتوودا بڕیار لەسەر کاتی ڕۆشتنی ئەو شاندانە دەدرێت".

ئەو ئەندامەی شاندی باڵای ڕیفراندۆم ڕوونی کردەوە: ”بە بۆچوونی من و بە پێی ئەو تێڕوانین و تێگەیشتنەی من، شاندی گفتۆگۆی ھەرێمی کوردستان لە دوای پرۆسەی ڕیفراندۆم سەردانی بەغدا دەکەن، نەک لە پێش پرۆسەکە“.

محەمەد ھاودیانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پێشوازیکردنی وڵاتانی ئەورووپی بۆ شاندەکەی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی ئەرێنی بووە، هەرێمی(فلاندەس)یش بڕیاری داوە کە چاودێر بۆ پرۆسەکە بنێرێت، ھەروەھا وڵاتانی ئەورووپی لەسەر کۆمەڵێک پەیمانی نێودەوڵەتیی تایبەت بە مافی گەلان و مافی مرۆڤ و بنەماکانی دیموکراسی واژۆیان کردووە و ڕێککەوتوون، بۆیە ھەر پرسێک بەو ڕێکارانەدا بڕوات، ئەوان دژی نابن“.










باسنیوز
Top