شاندێکی باڵای یەکێتی سەردانی كؤماري ئيسلامي ئێرانی شیعی دەكەن دەکات

 شاندێکی باڵای یەکێتی سەردانی كؤماري ئيسلامي ئێرانی شیعی دەكەن دەکات
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بڵاو کراونەتەوە، سبەینێ یەکشەممە شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی تاران دەکات.



شاندەکەی یەکێتی بە سەرپەرشتیی کۆسرەت ڕەسووڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە لەگەڵ چەند ئەندامی باڵای یەکێتی سەردانی تاران دەکەن.



لەم بارەوە (نازم دەباغ) نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە کەناڵی (کوردستان 24)ی ڕاگەیاند "ئامانج لەم سەردانە تاوتوێکردنی ڕەوشی ناوچەکە، عێراق و بەتایبەت باسکردنی پرسی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران."



لەبارەی ئەوەی کە ئاخۆ کامە بەرپرس و لایەنی کۆماری ئیسلامی دەبینن، نازم دەباغ ڕاشی‌گەیاند "ئەمە بەستراوەتەوە بەوەی کە هەتا ئەوکاتەی کە شاندەکەی یەکێتی دەگەنە تاران و ئەو ماوەیەی کە بۆیان دیاری کراوە، سبەینێ دەردەکەوێ لەگەڵ کێ دیدار دەکەن".



هەفتەی ڕابردووش جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر داوا و بانگهێشتی فەرمیی ئێران سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و جەعفەر سەحراڕوودی سەرکۆی نووسینگەی پەرلەمان و هاوکات وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.





باسنيوز
Top