بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە سنوری قەزای چۆمان، پێنج هاووڵاتیی خێزانێک زامدار بوون
نەقیب هاوار ئەرگوشی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، راگەیاند، کاتژمێر ۲ی دوای نیوەرۆی دوێنێ هەینی 14-7-2017 ئاگادار کراینەوە، کە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە سنوری قەزای چۆمان، پێنج هاووڵاتیی خێزانێک زامدار بوونە و یەکێکیش لەوانە بەناوی (ش-س-ع) بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە".
گوتیشی "قوربانیانی ئەم خێزانە دانیشتوی شاری هەولێرن، بەمەستی گەشت هاتبوونە دەڤەری چۆمان، لە گردتاڵان ئۆتومبێلەکەیان وەڕگەراوە، پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و تەرمی مردووەکەش رەوانەی پزیشکی دادی کراوە، هەروەها لەبەر خراپی باری تەندروستیی زامدارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون".
باسنيوز
