لە باڵەكایەتی ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و ئافرەتێك گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێكی گەشتیاران لە دەڤەری باڵەكایەتی لە رێگەی سەرەكی دەرچوو و لە ئەنجامدا ئافرەتێك گیانی لەدەست دا و 5 كەسی دیكەش بریندار بوون.
شایەتحاڵێك راگەیاند كە بەهۆی لە ڕێ دەرچوونی ئۆتۆمبێلێكی گەشتیاران لە سەیرانگایەكی شارۆچكەی چۆمان، ئافرەتێكی 40 ساڵان گیانی لەدەست دا و 5 سەرنشینی دیكەش بریندار بوون، كە برینی دووانیان سەختە.
شایەتحاڵەكە راشیگەیاند كە قوربانیەكان خەڵكی شاری هەولێرن و بۆ گەشتیاری روویان لە ناوچەی باڵەكایەتی كردبوو و هەموویان لە یەك خێزانن.
bas news-
