سەرکردەیەكی کۆمەڵەی كۆمۆنیستی کوردستانی ئێران بە گوللەیەك گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ هەینی ئەندامێکی باڵای کۆمەڵەی کۆمۆنیستی کوردستانی ئێران بەھۆی دەرچوونی فیشەک لە دەستیەوە، گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەیەک لە حزبی کۆمەڵەی کۆمۆنیستی کوردستانی ئێران، پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند ڕەحمان نەجات نوێنەری ڕێکخراوی حیزبی کۆمەڵەی کۆمۆنیستی کوردستانی ئێران، كاتێ دەستی داوەتە دەمانچەکەی، فیشەکێک لە دەستی دەرچووە و بەر سکی کەوتووە و بەم ھۆیەوە گیانی لە دەست داوە.
هەروەها گوتی "تا ئێستە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە نەکراوە، چونکە فیشەک لە دەستی دەرچووە و بێگومان لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەین".
bas news-
