ئەندامێكی شاندی سەربەخۆیی كوردستان: بەنیازی سه‌ردانیكردنى وڵاتانى هه‌رێمیین
سه‌رۆكى پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمانى كە ئەندامی شاندی سەربەخۆیی كوردستان بوو بۆ ئەورووپا، ڕایگه‌یاند دواى گه‌ڕانه‌وه شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ره‌وه، ئێستە پلان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى وڵاتانى هەرێمی و عەرەبییش بكەن.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین سه‌رۆكى پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمانى ڕاگه‌یاند "دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ره‌وه، به شێوەیەكی گشتی پلان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى شانده‌كان سه‌ردانى وڵاتانى هه‌رێمى و عه‌رەبی بكه‌ن، هه‌روه‌ها شاندیش ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تى ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان".
سه‌رۆكى پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمانى گوتی تا هه‌فته‌ى داهاتوو نازانین كام شاند پێشتر سه‌ردانى خۆی ئەنجام دەدات، چونكه هێشتا كاتى سه‌ردانه‌كان دیارى نه‌كراون.
دوێنێ پێنجشه‌ممه شاندی سەربەخۆیی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەردانەكەی برۆكسێلی پایتەختی بەلجیكا به مه‌به‌ستى ڕوونكردنه‌وه‌ی پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
bas news-
