سۆران.. ھاووڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە گەڕەکی شۆڕشی شاری سۆران، ھاووڵاتییەک بەگوللەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.
ھاوار ئەرگۆشی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سۆران، راگەیاند: "کاتژمێر 11:30 خولەکی پێش نیوەڕۆیی ئەمڕۆ پێنج شەممە 13/7/2017 ھاووڵاتییەک بەناوی (غ. س. ع) لەدایکبووی 1973 دانیشتووی گەڕەکی شۆڕشی شاری سۆران، بەگوللەیەکی کلانشینکۆف لە ماڵەکەی خۆی کوژرا، تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، ھەرچەندە بەپێی گوتەی کەسوکاری و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، گوایە ڕووداوەکە خۆکوژیە واتا قوربانییەکە خۆی ئەم کاری ئەنجام داوە، بەڵام بۆ دڵنیابوونی زیاتر، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە ".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کراوەتەوە و تەرمەکەش رەوانەی پزیشکی دادی کراوە، چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشکین".
bas news-
