ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە

ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە، تێیدا ئاشکرای کرد: "شۆفێری بێ مۆڵەت سزا دەدرێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/7/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاوکردەوە، تێیدا ئاشکرای کرد: "شۆفێری بێ مۆڵەت بە پێی ماددەی (21)ی ژمارە (86)ی ساڵی 2004 لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا سزا دەدرێت، بەبەندکردنی بۆ ماوەیەک کە لە (1) مانگ کەمتر نەبێت و لە (6) مانگ زیاتر نەبێت، ئەگەر مۆڵەتەکەی ھەڵوەشابێتەوە، یان مۆڵەتی لێ وەرگیرابێتەوە، یان مۆڵەتەکەی تایبەت نەبێت بە جۆری ئۆتۆمبێلەکە".

ھەر لە ئاگادارییەکەدا ھاتووە: "ئەگەر خاوەنی ئۆتۆمبێلێک ڕێگە بە کەسێکی بێ مۆڵەت بدات ئۆتۆمبێلەکەی لێبخوڕێت، ئەوا بەند دەکرێت، یان پێی دەبژێردرێت (غەرامە دەکرێت)، کە بڕەکەی لە 100 ھەزار دینار کەمتر نابێت و لە 150 ھەزار زیاتر نابێت".
bas news-
Top