دادگا سزای دوو ساڵ و نیو زیندانی بۆ په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په بڕیەوە
له لایه‌ن دادگای ناوچه‌ی غازی عه‌نتابه‌وه دوو ساڵ و نیو سزای زیندانی به‌سه‌ر باسیمه كۆنجا ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په سه‌پێندرا، بڕیاره‌كه‌ش لەمڕۆوە چووەته بواری جێبه‌جێكردنەوە.
به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پروپاگنده‌ی بۆ په‌كه‌كه كردووه، باسیمه كۆنجا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا، ئه‌مڕۆش دادگای ناوچه‌ی غازی عه‌نتاب له دانیشتنی فه‌رمی خۆیدا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆسیه‌كه كرد و سزای دوو ساڵ و نیوی بۆ كۆنجا بڕیه‌وه.
دوای ئه‌و سزایه دۆسیه‌كه‌ی نێردایه دادگای 4ی تاوانه قورسه‌كانی باتمان تا بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر بده‌ن، ده‌سته‌ی دادوه‌رییش لێكۆڵینه‌وه‌ی له دۆسیه‌كه‌ی كۆنجا كرد و ئه‌و سزایه‌ی به سزایه‌كی گونجاو زانی و بڕیاره‌كه‌ی په‌سند كرد.
به‌مه‌ش بڕیاری زیندانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو به‌سه‌ر كۆنجادا بڕیارێكی بڕاوه‌یه و له‌مڕۆشه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
bas news-
