شنگال.. دوای نەمانی داعشیش لێژنەکانی پزیشکی لەو شارە دەمێننەوە

شنگال.. دوای نەمانی داعشیش لێژنەکانی پزیشکی لەو شارە دەمێننەوە


بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک، ئاماژە بەوە دەدات کە دوای نەمانی تیرۆریستانی داعشیش، تیمی تەندروستیی دھۆک، دەمێننەوە و لە خزمەت بەردەوام دەبن.



د. نزار عیسمەت تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک، راگەیاند: "بنکەی تەندروستیی چیای شنگال، نموونەی بەرخودان و خزمەتی تەندروستییە، ئەو بنکەیە ھەر دەمێنێت و لەگەڵ تیمی تەندروستیی شنگال لە کارەکانی بەردەوام دەبێت، ئەمەش سەرەڕای بەشە دەرمانی شاری دھۆک، کە ئێستا بە رێژەی 15%مان پێدەگات".



بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو کاتەی کارەساتی شنگال لە 3/8/2014 روویدا، ئەو تیمەی ئێمە بۆ خزمەتی ھاووڵاتییانی ئێمە چوون، ئێستاش لە خزمەتی ئاوارە و خەڵکی ئەو ناوچەیە بەردەوامن".

bas news-
Top