ڤیان دەخیل: هاوکاریی ماددیی ڕگاربووانی دەستی داعش دەکرێت
(ڤیان دەخیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەمڕۆ بە هەماهانگیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لیژنەی باڵای لێقەوماوان و حەوانەوەی ئاوارەکان بڕیاریان دا، بڕی یەک ملیۆن دینار تەرخان بکرێت بۆ هەر کچ و ژنێکی لە دەستی ڕێکخراوی داعش ڕزگار کرابێت.''
جێی ئاماژەیە، بە پێی دوایین ئاماری نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک، ژمارەی ڕزگارکراوەکان لە ٣٠٥٠ کەس تێپەڕیوە و زیاتر لە ٣٣٠٠ کەسیش لە دەستی داعشدا ماون و هەندێک لە ڕزگارکراوەکانیش بە مەبەستی چارەسەرکردن چوونەتە ئەورووپا.
kdp-
