سەرچاوەیەکی سیاسی: یەکێتی ڕاگەیاندراوێک لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان بڵاو دەکاتەوە
سەرچاوەیەکی سیاسیی باڵا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوای گفتوگۆیان لەگەڵ پارتی دیموکراتیی کوردستان لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان، بەیاننامەیەک بڵاو دەکەنەوە کە لە ناوەڕۆکی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دەکەن، پارتی ھیچ مەرجێک لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان دانانێت و بە گەڕانەوەی د.ی وسف محەمەد بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕازی دەبێت.
ئەوەشی خستە ڕوو، ئەم بەیاننامەی یەکێتی لە دەرئەنجامی ئەو کۆبوونەوانە دێت کە یەکێتی لەگەڵ ھەردوو لایەنی (پارتی و گۆڕان) ئەنجامی داوە، دوای بەیاننامەکە دەست دەکرێت بە دیاریکردنی میکانیزمی کاراکردنەوەی پەرلەمان.
ھەر لەمبارەیەوە ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەو زانیارییانەی سەرچاوە سیاسییەکە ئاماژەی پێ داوە، ”تەواوە“ و ”یەکێتی لەم ڕۆژانەدا ڕاگەیاندراوێک لەمبارەیەوە بڵاو دەکاتەوە“.
پێشتر پارتی دیموکراتیی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای کۆبوونەوەیەکی نێوانیان، بڕیاریان دا پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و بزووتنەوەی گۆڕان کەسێک لە جێگەی یوسف محەمەد لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دابنێت، بەڵام گۆڕان ئەوەی ڕەت کردەوە.
باسنیوز
