سەرکردەیەکی گۆڕان واز لە بزووتنەوەکە دەهێنێت

 سەرکردەیەکی گۆڕان واز لە بزووتنەوەکە دەهێنێت
سەرچاوەیەکی بزووتنەوەی گۆڕان وازهێنانی سەرکردەیەکی باڵای بزووتنەوەکەی رادەگەیەنێت.



سەرچاوەیەکی باڵا لەناو گۆڕان راگەیاند، لەو کاتەوەی کاوە محەمەد لە سەرۆکایەتی فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی عێراق لادراوە، ”جۆرێک لە خۆدوورخستنەوە“ی هەیە.



ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاند، کاوە محەمەد بە هۆکاری ئەوەی ”ئاگاداری بڕیاری دوورخستنەوەی نەبووە“، لە بەشداریکردنی کۆبوونەوەکان سارد بووەتەوە.



لەمبارەیەوە کاروان ساڵح، کە ھاورێی کاوە محەمەدە و پێشتر ھەڵسوڕاوی گۆڕان بووە، راگەیاند، کاوە محەمەد ”هەقی خۆیەتی“ نیگەران بێت، چونکە کەسێک لە لێژنەی ھەڵسەنگاندنی دانراوە، کە ھیچ پەیوەندیی بە بابەتەکەوە نەبووە.



بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە، باسنیوز پەیوەندی بە کاوە محەمەد کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.





باسنیووز
Top