پەرلەمانتارێکی پێشووی گۆڕان: بەیاننامەکەی گۆڕان بەزمانی شەڕی ناوخۆ نووسراوە

 پەرلەمانتارێکی پێشووی گۆڕان: بەیاننامەکەی گۆڕان بەزمانی شەڕی ناوخۆ نووسراوە
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە لیستی بزـووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات، کە بەیاننامەکەی گۆڕن لەدژی بارزانی جۆرێک لە ھاندان و شەڕانگێزی پێوەبووە و رەنگە بەوھۆیەوە دۆخی کوردستان زیاتر ئاڵۆزبکات.



کاروان ساڵح، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان راگەیاند، بەیاننامەکەی گۆڕان ”جۆرێک لەشەڕانگیزی“ تێدا بوو، لە کاتێکدا هەوڵێک هەیە بۆ ئاشتەوایی نێوان لایەنەکان.



کاروان ساڵح گومانی خۆی نیشان دا لەوەی ”تاقمێک لە ناو گۆڕان“ بەیاننامەکەیان ”لەژێر گوشار“ نووسیبێت، بەبێ ئاماژەکردن بە چۆنێتیی گوشارەکان.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشممە بزووتنەوەی گۆڕان بەیاننامەیەکی لەدژی قسەکانی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرد کە رەخنە یەل بزووتنەوەی گۆڕان گرت.



ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستەروو، بەیاننامەکەی گۆڕان ھەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخی سیاسیی کوردستان، چونکە دەستەواژەی زۆر مەترسیداری تێدا بەکارھێنراوە، لەوانە ناوھێنانی پێشمەرگە بە چەکدار و ھەڕەشەکردن لە پارتی دیموکراتی کوردستان کە .






باسنیوز
Top