پێشمەرگەیەك لە خورماتوو لەلایەنی حەشدی شەعبی دەڕفێنێت

پێشمەرگەیەك لە خورماتوو لەلایەنی حەشدی شەعبی  دەڕفێنێت
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو رایدەگەیەنێت، کە چەکدارانی میلیشیا تورکمانییەکانی حەشدی شەعبی پێشمەرگەیەک دەڕفێنن.



محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو ڕاگەیاند، سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 13.7.2017، چەکدارانی حەشدی شەعبی 10 گەنج و بە ساڵاچووی شارەکەیان رفاندووە.



محەمەد فایەق هەروەها رایگەیاند، یەکێک لەو گەنجانەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە گەڕەکی (تین)ی شاری خورماتوو رفاندوویانن، پێشمەرگەیە.



ئەو بەرپرسەی خورماتوو ئاماژەی بەوەش دا، کە ناوەناوە چەدکارانی حەشدی شەعبی بەبێ گەڕانەوە بۆ ئیدارەی شارەکە، هاووڵاتییان دەستگیر دەکەن و دەڕفێنن.





باسنیوز
Top