یەکێتی جێگرەوەی ئاڵا تاڵەبانی دیاری دەکات

 یەکێتی جێگرەوەی ئاڵا تاڵەبانی دیاری دەکات
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جێگرەوەی سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکە لە پەرلەمانی عێراق، دیاری دەکات.



بەپێی نووسراوێک، واژۆی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لەسەرە، یەکێتیی بڕیاری داوە ئارێز عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری ئەو حزبە لە بەغدا، وەک سەرۆکی فراکسیۆن بە وەکالەت دەست بەکار بێت.



هەروەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە لە رۆژی دەرچوونی (چوارشەممە 12.7.2017 )ـەوە جێبەجێ دەکرێت و ئارێز عەبدوڵڵاش تا هەڵبژاردنی داهاتوو، وەک سەرۆکی فراکسیۆن بە وەکالەت، دەست بەکار دەبێت.



پێشتر لە رۆژی 12.6.2017، یەکێتی بڕیاری لەسەر کار لادانی ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەرکرد، دوای ئەوەی لە کەناڵێکی شیعەکاندا رایگەیاند، تاڵەبانییەکان شیعەن و سەر بە هۆزی بەنی ئەسەدن،








باسنيوز
Top