مه‌لالا یوسفزای زۆر دڵخۆشم له كوردستان‌م جێگای خۆشحاڵیه هه‌نگاوی باش نراوه
مه‌لالا یوسفزای خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، كە ئێستا لە شاری ھەولێرە ده‌ڵێت” رێكخراوه‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له بواری په‌روه‌رده و پێگه‌یاندندا هاوكاریی كچ و ژنانی كوردستان له‌نێو كه‌مپ و شاره‌كاندا بكات، ئه‌وه‌ی له توانای بێت به ئه‌نجامی بگه‌ێنێت.
مه‌لالای گوتيشی، من زۆر دڵخۆشم كە لێرەم، دەبینم ھەنگاوی باش نراوە لە پاڵپشتی كردنی گەنجان تا ببنە سەركردە و رابەر له هه‌ریمی كوردستان و جێگای خۆشحاڵیه، ئەمە یەكەم سەردانمە بۆ كوردستان و عێراق، زۆر دڵخۆشم كە لە نزیكەوە چاوم بە رێكخراوە نا حكوومیەكان كەوت، ھەروەھا كەسانی ئاوارە و پەنابەر، هه‌وڵده‌ده‌م به هه‌موو شیوه‌یه‌ك هاوكارییان بم.
مه‌لالای پاکستانی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی باسی له‌وه‌شكرد، ھەرێمی كوردستان گرنگی بە كەرتی تایبەت و پەروەردە داوە، ئەمەش بناغەیەكی بەھێزی مافەكانی مرۆڤە، چونكە ناكرێ كەس لە خوێندن بێبەش بكرێت.
payamner-
