رواندز.. گەنجان داوای کردنەوەی کەناڵە ناوخۆییەکان دەکەن

رواندز.. گەنجان داوای کردنەوەی کەناڵە ناوخۆییەکان دەکەن


گەنجان و یاریزانانی شاری رواندز، بۆ کردنەوەی پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان، داواکارییان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کردووە، قایمقامی رواندزیش، پشتگیری و ھاوکاری خۆی بۆ ھێنانی تۆڕی کەناڵە ناوخۆییەکان بۆ رواندز دەربڕێت.



کوێستان ئەحمەد، قایمقامی رواندز، راگەیاند: "کۆمەڵێک لە چالاکوان، گەنجان و وەرزشوانانی رواندز، بە مەبەستی پشتگیریی کردن، بۆ ھێنانی تۆری ئامێری (HD BOX) بۆ سنووری شاری رواندز، سەردانیان کردین، ئێمەش لای خۆمان پشتگیری و ھاوکاریمان، بۆ داواکاری گەنجان و وەرزشوانان دەربڕی، بەڵێنی ھەموو ھاوکارییەکمان پێدان، کە ھەرچی لە توانای دابێت بۆ خزمەتکردن و پشتگیری گەنجان درێخی نەکەین".



قائیمقامی رواندز، گوتیشی: ".بۆ کردنەوەی پەخشی کەناڵە ناوخۆیەکان، پەیوەندیم بە لایەنی پەیوەندار کردوە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکەیان، بۆ ئەوەی گەنجان و وەرزشوانان و خەڵکی رواندز، لە خزمەتگوزارییەکانی ئەو ئامێرە سوودمەندبن".
bas news-
Top