ته‌واوى ئۆتۆمبیله بێ سه‌ره‌تاكان ده‌بنه خاوه‌ن تابلۆى هه‌رێمى كوردستان
به‌رپرسێكى هاتوچۆ ئاشكرای ده‌كات، له دواین بڕیار له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان بڕیار دراوه ته‌واوى ئه‌و ئۆتۆمبیلانهى مۆدێلیان له ساڵى 2000 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه، تۆمار بكرێت.
نه‌قیب كارزان مه‌جید، به‌رپرسى به‌شى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى هاتوچۆى ئیداره‌ى گه‌رمیان ڕاگه‌یاند :" له كۆبونه‌وه‌ى دوێنێى وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم، بڕیار دراوه به تۆماركردنى ته‌واوى ئۆتۆمبیله بێ سه‌ره‌تاكان".
ئه‌وه‌شى گوت :" تۆماركردنه‌كه به جۆرێكه، كه ئه‌و ئۆتۆمبیلانهى مۆدێلیان ساڵى 2000 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه و بڕاوه نه‌بێت تۆمار ده‌كرێن و ده‌بن به‌خاوه‌نى تابلۆى هه‌رێمى كوردستان ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه :" بڕى پاره‌ى گومركى هه‌ر ئۆتۆمبێلێك له 500 هه‌زار دینار زیاتر نییه و هه‌روه‌ها به‌پێى پستۆن پاره له‌به‌رامبه‌ر پێدانى تابلۆ وه‌رده‌گیرێت ".
ماوه‌یه‌كه له سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان، ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ڕوویان له زیادبوون كردووه، به‌تایبه‌ت جۆره ئۆتۆمبێلێك كه پێى ده‌گوترێت (مه‌لیكه).
bas news-
