ڕێكخراوی سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتگیریكردنی كورد بۆ بەدیھێنانی ئامانجەكانیان

ڕێكخراوی سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتگیریكردنی كورد بۆ بەدیھێنانی ئامانجەكانیان

سكرتێری گشتی ڕێكخراوی سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ ده‌ڵێ پشتگیری له‌ پرسی كورد ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان.



لویس ئایالا، سكرتێری گشتی رێكخراوی سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ سه‌بارەت‌ به‌ بڕیاری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی رایگه‌یاند: "ئێمه‌ ھەمیشە پشتگیریمان لە پرسی كورد كردووە و بەردەوام دەبین لە پشتگیریكردنی كورد بۆ بەدیھێنانی ئامانجەكانیان لە داھاتوودا".



گوتیشی: "ئێمه‌ هاوپه‌یمانێكی له‌میژینه‌ی كوردین و به‌دڵنیایشه‌وه‌ ئێمه‌ به‌ وردی چاودێری ریفراندۆمه‌كه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كورد خۆی دەنگ لەسەر چارەنووسی بدات، كورد سەدان ساڵە لەپێناو دیموكراسی و مەفەكانی خۆیان خەبات دەكەن و ئێمەش ھەمیشە پستگیریمان كردوون، بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەكانیان ئێمە بەھەمان شێوە پشتگیریان دەكەین".
bas news-
Top