هێمن هه‌ورامى: ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌وڵه‌تى كوردى بكه‌ینه ئه‌و ده‌رگایه‌ى كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و باشتر ببات
بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی ڕاى گه‌یاند، ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌وڵه‌تى كوردى بكه‌ینه ئه‌و درگایه‌ى كه په‌یوه‌ندیه‌كانمان به‌ره‌و باشتر ببات و خه‌ڵكى كوردستانیش بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ى خۆیان بده‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 12/ 7/ 2017) نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى، هێمن هەورامی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی، ڕاگایه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه كۆپیه‌كى بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، تێیدا هاتووه :" هێمن هه‌ورامى له‌گه‌ڵ (ڤیجای كۆمار)، بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى هندستان و (دیپاك مگلانى) كۆنسوڵی گشتیی هندستان له هه‌ولێر كۆبووه‌وه".
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، (هێمن هه‌ورامى) دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى شیكرده‌وه، هه‌روه‌ها بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى هندستان ستایشى ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ى كرد و ڕای گه‌یاند " كوردستان نموونه‌یه‌كى جوانه له پێكه‌وه ژیاندا".
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی ڕای گه‌یاند: " سه‌ركردایه‌تیی كورد هه‌موو ڕێكارێكى ئه‌خلاقى و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانى له سه‌ره‌تاى دروستكردنى عێراقى نوێ خسته گه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانویست كورد ببێته شه‌ریكێكى ڕاسته‌قینه و هه‌ست به‌وه بكات عێراق نیشتمانى ئه‌ویشه، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان كردووه، بۆیه ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكى كوردستان بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ى خۆی بدات.
باسی له‌وه‌ش كرد، كه دیارى كردنى 25ى ئه‌یلوول بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی ستراتیژییه‌تى نوێی كوردستانى عێراق ده‌ستنیشان ده‌كات، گوتیشی :" ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌وڵه‌تى كوردى بكه‌ینه ئه‌و ده‌رگایه‌ى كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و باشتر ببات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌سه‌ردانه‌كى مه‌سعود بارزانى و شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ ده‌ره‌وه كرد، گوتی " شاندى باڵای ڕیفراندۆم بۆ به‌رچاوڕوونى زیاتر له هه‌نگاونان به‌ره‌و پرۆسه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى ڕێكاره یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
bas news-
