وۆڕکشۆپێک لەبارەی ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان ئەنجام درا

 وۆڕکشۆپێک لەبارەی ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان ئەنجام درا
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ھۆڵی سەنتەری رۆشنبیریی کۆمەڵایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین، وۆڕکشۆپی ریزبەندی زانکۆکان ساز کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/7/2017 وۆڕکشۆپی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: ڕیزبەندی زانکۆکان لە ھۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین، بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی و سەردەم سەرۆکی زانکۆکان، ئەنجام درا.

د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەو وۆڕکشۆپەدا، رای گەیاند: "ریزبەندی نیشتمانیی زانکۆکاندا کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی زانستی زانکۆکان ھەبوە، بەشێوەیەک لەماوەی جێبەجێکردنەوەی ئەو پڕۆژەیەدا چالاکی توێژینەوەی زانستی بەڕێژەی ٨٠% زیادی کردوە، ئەنجامدانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەڕێژەی ١٠٧% زیادی کردووە، ھەروەک ئەنجام دانی کۆنفرانسی ناوخۆیی بەڕێژەی ١٤٣% زیادی کردووە، لەھەمان کاتدا ئەنجام دانی خولی ڕاھێنانیش بەڕێژەی ٦٣% زیادی کردووە".

وەزیری خوێندنی باڵا، ئەوەشی خستەڕوو: "لەم پڕۆسەیەدا، کە ماوەی دوو ساڵە جێبەجێ دەکرێ، پشت بە حەوت پێوەری سەرەکی و ٤٧ پێوەری لاوەکی دەبەستێت، ھاوکات ڕەچاوی پێوەری نێودەوڵەتی و پێداویستییەکانی دەرکەوتنی زانکۆکانمان لەسەر نەخشەی ئەکادیمیای جیھانی کراوە".











باسنيوز
Top