شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆ بوونەوە
سەرەتای کۆبونەوەکە سەرۆکوەزیران بەبۆنەی ئازادکردنەوەی مووسڵ پیرۆزبایی لە گەلانی عیراق کرد و ئاماژهى بهوه دا كه هەموو لایەک بە ئازادکردنی مووسڵ سوودمەند دەبین و دەبێت هەمووان هاوکار بن بۆ قۆناغی دوای داعش و ئاساییکردنەوەی ڕەوشی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە و گێڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.
دواتر باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند بۆ قۆناغی دوای داعش کرا بەتایبەتی لەو ناوچانەی پێشتر داگیر کرابوون و ئێستا پێویستییان بە ئاوەدانكردنهوه و خزمەتگوزارییە، لەو بارەیەوە حکوومەتی هەرێم ئامادەییی خۆی نیشان دا هەروەک چۆن دەرگای واڵا کردبوو بۆ هاتنی ئاوارە و دابینکردنی ژیانی ئاسایی بۆ ئەو هاووڵاتیانە، ئاوهاش هەماهەنگ دەبن لە گێڕانەوە و بووژاندنەوەی ژیان لەو شوێنانەی زەرەرمەند بوون. شاندی میوانیش سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ ئەو ئامادەییەی نیشانیان دا بۆ هەماهەنگی و هاوکاری لهگهڵ حکوومەتی عێراق.
لە کۆبونەوەکهدا ههردوولا ئامادهیى خۆیان بۆ كردنهوهى لاپهڕهیهكى نوێ و بهردهوامیى گفتوگۆ بۆ چارهسهركردنى كێشهكان دهربڕى، ههروهها گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کۆمیتەیەکی هاوبەش کرا بەمەبەستی برەودان و چۆنیەتیی ڕێکخستنەوەی هاماهەنگیی نێوان بەغدا و هەولێر لە بواری نەوت و کارەبا بەجۆرێک کە بەرژەوەندیی هەموو گەلانی عیراق لەبەرچاو بگیرێت.
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، وەزیری پلاندانان، وەزیری پەروەرده، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمى كوردستان، بریکاری وهزارهتی دارایی و ئابووری به وهکالهت، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئامادەی کۆبوونهكه بوون.
باسنيوز
