تاران.. جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆ بووەوە

 تاران.. جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆ بووەوە


جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بە سەردانێک لە تارانە، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆ بووەتەوە.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (میهر)ی نزیک لە سوپاسی پاسداران، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/7/12 جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاران لەگەڵ عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆ بووەوە.



لە دیدارەکەدا جەعفەر سەحراڕوودی، سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی عەلی لاریجانیش ئامادە بووە.



ماڵپەڕی میهر هیچ ئاماژەیەکی بە ناوەرۆکی ئەم دیدارە و تەوەری باسەکانی نێوانیان نەکردووە و ڕوونی کردووەتەوە لە هەواڵەکانی دیکەدا وردەکاری دەخرێتەروو.



میدیاکانی ئێران پێشتر بڵاویان کردبووەوە کە جەلال تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری تەندروستیی ئێرانیش کۆبووەتەوە.



بەپێی ڕاگەیەندراوی سکرتاریەتی سکرتێری گشتی یەکێتی دووشەممەی ئەم هەفتەیە جەلال تاڵەبانی لەسەر داوای بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی ئێرانی کردووە و دیدارەکەش دۆستانەیە.















باسنيوز
Top