سۆسیالیست ئینتەرناشیوناڵ: پشتگیریی کورد دەکەین بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی
لویس ئایالا، سکرتێری گشتیی رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشیوناڵ بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، کە سۆسیالیست ئینتەرناشیوناڵ ”هاوپەیمانێکی لەمێژینە“ی گەلی کوردستانە.
لویس ئایالا هەروەها رایگەیاندووە، کە گەلی کوردستان سەدان ساڵە خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی خۆی دەکات و ”ئێمەش هەمیشە پشتگیریمان کردووە و بەردەوامیش دەبین لە پشتگیریکردنی بۆ بەدەستهێنانی خەونەکانی“.
سکرتێری گشتیی رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشیوناڵ پێیوایە گەلی کوردستان لە ریفراندۆمدا خۆی بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات و رایگەیاندووە، کە ئەوان ”بە وەردی“ چاودێریی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن.
پێشتر لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
باسنيوز
