سیستەمێكی نوێ بۆ شوشتنگەکانی ئۆتۆمبێل دادەنرێت
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایگەیاند: "بەرنامەیەك هەیە بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە سیستەمی كاری شوشتنگەكانی ئۆتۆمبێل لە هەولێردا بكرێت، سیستەمەكە پێشكەوتووە و تا ئێستا تەنیا چەند شوشتنگەیەك لە هەولێر بەكاریان هێناوە، بەپێی سیستەمەكە ئەو ئاوەی بەكار دەهێنرێت، جارێكی دیكە دەچێتە حەوزی تایبەت و پاك دەكرێتەوە و دیسان بەكار دەهێنرێتەوە".
قایمقامی هەولێر دەڵێت "لەم هەفتەیەوە بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوەوە لە شاری هەولێر، دەستیان بە جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكەیان بۆ جێبەجێكردنی ئەو سیستەمە نوێیە كردووە، تا ئێستاش سێ شوشتنگەی ئۆتۆمبێل بەهۆ نەبوونی مەرجی پێویستەوە داخراون، هەروەها دەبێ هەموو شوشتنگەكانی ئۆتۆمبێل ئەو سیستەمە بەكار بهێنن، بەوەش زیان بە تۆڕی ئاوی ماڵان ناگات".
باسنیوز
