عەبادی بڕیاری داوە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان نەرمی بنوێنن
ئیسلام حوسێن، لەمبارەوە گوتی: "شاندێکی حکوومەتی عێراق لە ئاستی باڵادا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، ئەو شاندە نوێنەری سەرجەم وەزارەتەکان بوون، دەیانەوێت بەرانبەر بەهەرێمی کوردستان بەتایبەت پرسی پارەی گەنم و بودجەی کوردستان و پرسی ئاوەکان نەرمی بنوێنن و دەشیانەوێت تووڕەیی خەڵکی کوردستان کەم بکەنەوە، چونکە عەبادی فەرمانی پێ کردوون نەرمی بنێون و باش دەزانن بارزانی ئێستاش لە ئەورووپایە و پشتیوانی باشی لێ دەکرێت، بۆیە ترسیان لێ نیشتووە".
ئەوەشی خستەڕوو "بە هەموو جۆرێک دەیانەوێت خۆیان بنوێنن تا بڵێن کە بەغدا نییەتی گۆڕاوە".
باسنیوز
