عەبادی بڕیاری داوە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان نەرمی بنوێنن

 عەبادی بڕیاری داوە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان نەرمی بنوێنن
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە حکوومەتی عێراق ترسی لێ نیشتووە و شاندێکیان رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە تا نەرمی بنوێنن.

ئیسلام حوسێن، لەمبارەوە گوتی: "شاندێکی حکوومەتی عێراق لە ئاستی باڵادا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، ئەو شاندە نوێنەری سەرجەم وەزارەتەکان بوون، دەیانەوێت بەرانبەر بەهەرێمی کوردستان بەتایبەت پرسی پارەی گەنم و بودجەی کوردستان و پرسی ئاوەکان نەرمی بنوێنن و دەشیانەوێت تووڕەیی خەڵکی کوردستان کەم بکەنەوە، چونکە عەبادی فەرمانی پێ کردوون نەرمی بنێون و باش دەزانن بارزانی ئێستاش لە ئەورووپایە و پشتیوانی باشی لێ دەکرێت، بۆیە ترسیان لێ نیشتووە".


ئەوەشی خستەڕوو "بە هەموو جۆرێک دەیانەوێت خۆیان بنوێنن تا بڵێن کە بەغدا نییەتی گۆڕاوە".












باسنیوز
Top