پێشمەرگە شـکست بە پیلانـێکی مەترسیداری داعش دەهێنێت

 پێشمەرگە شـکست بە پیلانـێکی مەترسیداری داعش دەهێنێت
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان شکست بە پیلانێکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەهێنن.



درەنگانی شەوی سێشەممە 11.7.2017، 17 چەکداری داعش لە گوندی مسەلەسە هەوڵی دزەکردنیان بۆ ناو هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری رەبیعە لەسەر سنووری رۆژئاوای کوردستان دا.



ئەو چەکدارانە، کە زۆربەیان خەڵکی عێراق بوون، هەوڵیان دا خۆیان لەناو سەنگەرەکانی پێشمەرگە بتەقێننەوە، بەڵام پێشمەرگە زوو بە پیلانەکەی داعشی زانی و توانی هەموویان بکوژێت.



باسنيوز
Top