ئەشواق جاف: عەبادی گوتی من دەزانم خەڵکی کوردستان دەوڵەتیان دەوێت

 ئەشواق جاف: عەبادی گوتی من دەزانم خەڵکی کوردستان دەوڵەتیان دەوێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات لەگەڵ بەهێزبوونی پرسی ڕیفراندۆم، بەغدا دەستی بەتەنازول کردووە و دەشڵێت: "کوردستان یەک ئامانجی هەیە کە ئەویش ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستانە".

ئەشواق جاف، گوتی: بەغدا دەستی بە تەنازول کردووە، هەر جارێک بە شێوەیەک دەیەوێت پرسی ڕیفراندۆم دوا بخات و جارێک بە هەڕەشە و جارێکیش بە گفتوگۆ، بەپێی یاساش بەغدا ئەو مافەی نییە رێگری لە هەرێمی کوردستان بکات، دەستوور ئەو مافەی بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان داوە، کە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن".

ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەی بەوەش کرد "ئەوان باش لەوە گەیشتوون کە ڕیفراندۆم دەکرێت و دەوڵەتیش دروست دەبێت، بۆیە نیگەرانن، کاتی خۆی عەبادی لە کۆبوونەوەکی فراکسیۆنەکەمان بە پێکەنیەوە گوتی لێم مەپرسن خەڵکی کوردستان چیان دەوێت، چونکە من دەزان، دەوڵەتیان دەوێت".

گوتیشی: "هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەیە ئاستەنگ لەبەردەم پرسی ڕیفراندۆمدا دابنرێت، بەڵام تازە ئەوە بەسەر چووە کوردستان بڕیاری خۆی دەدات و پەشیمان نابینەوە".




باسنيوز
Top