وەفدێكی باڵای حكوومەت عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن

 وەفدێكی باڵای حكوومەت عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە وەفدێكی باڵای حكوومەتی عێراق لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.



سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن گوتی "ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/7/12 وەفدێكی باڵای حكوومەتی عیراق كە پێكهاتوون لە ژمارەیەك وەزیر و بریكاری وەزارەتەكانی حكوومەتی عێراق و چەندان بەرێوەبەری گشتیی دیکە دەگەنە كوردستان و لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزیرە هاوشانەكانیان گفتوگۆ لەسەر بابەتە جیاوازەكان دەكەن.



شاندەکەی بەغدا بریتین لە وەزیری نەوت، وەزیری کارەبا و کشتوکاڵ و پەروەردە کە لەلایەن د. ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکان و د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە و گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێ دەکرێت".



باسنيوز
Top