به‌نووسراوى فه‌رمى.. ئاماده‌بوونى فه‌رمانبه‌ران له ده‌وام ده‌كرێته په‌نجه مۆر
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى شاره‌وانییه‌كانى سلێمانى كه به ژماره (6131) له ڕێكه‌وتى (4 / 7 / 2017 ) ده‌رچووه‌و ئاراسته‌ى گشت شاره‌وانییه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى كراوه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست كه‌وتووه، هاتووه :" ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته له‌مه‌ودوا ئاماده‌بوونی فه‌رمانبه‌رانتان ڕۆژانه به ئامێری (په‌نجه‌مۆر) تۆمار بكرێت".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ر شاره‌وانییه‌ك ئامێری په‌نجه‌مۆری نییه، ده‌توانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات، به‌مه‌به‌ستی دابینكردن و كڕینی بۆیان، به پێچه‌وانه‌وه سه‌رۆكى شاره‌وانی و لێپرسراوی كارگێرى شاره‌وانى به‌رپرسیار ده‌بن.
bas news-
